فەرەیدون بیت ئووراهم ئاتورایا

1891-1926

لەگوندی چواربەشی نزیک ورمێ لەدایک بووە , خوێندنی بەرایی لەوڵاتی خۆی تەواوکردووەو دواتر چۆتە روسیاوبۆ خوێندنی پزیشکی لە زانکۆی ساراتۆڤ پشان زانستە عسکەریەکان لە زانکۆی پترۆگراد لە ساڵی ١٩١٥ بۆتەئەفسەری سوپای رووسیا ,لە ورمێ لە ١٩١٥ لەگەڵ کەسانی تر یەکەم پارتی سیاسی نەتەوەیی بەناوی (پارتی سۆسیالیستی ئاشوری ) دامەزراندووەن , بەیاننامەی (ئاشوور ئازاد و یەکگرتووە ) نووسیوەو لەناو چەکانی جۆلەمێرگ ورمێ و نەینەواو تورعابدین داوای ئۆتۆنۆمی کردووە , لە ساڵانی دوایی تەفلیسی پایتەختی جۆرجیا ژیاوە ,بەتاوانی سیخووری بۆئینگلیز لەداردراوە ,کۆمەڵیکشاکاری ئەدەبی شیعری نەتەوەیی هەیەوەک : دروود بۆ گەل چرپەی یەکەم ,فەرمانرەوای مێشوولە ,دەنگبی کەرەنا , بەسروودی (یا نشرا د تخوما و یا نشرا د ێ پور ) .ناوبانگی دەرکردووەو رۆژنامەی ناقوشای دەرکردووە کەلە تەفلیسی بەزمانی سریانی میللی بڵاوی کردۆتەوە .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *