حنا خەیات

1884-1959

پزیشک و وەزیری تەندرووستی بووە , لەشاری موسڵ لەداک بووە ,خوێندنی سەرەتای و ناوەندی هەرلەوێ تەوا کردووە ,لە١٩٠٣ بەکالۆریۆسی لە زانستەکان و ئەدەبیات لە زانکۆی فرەنسی لە بەیرووت وەدەست هێناوە ,هەروەها لە ١٩٠٨ دیپلۆمی لە پزیشکدا لە هەردوو زانکۆی ئیستەنبۆل و پاریس وەدەست هیناوە , بە ئەندا م لە کۆمەڵی پزیشکی و جەراحی لە برۆکسیل هەڵبژێردراوە, پاشان بۆ مۆسل گەڕاوەتەوەو لەماوەی ساڵانی ١٩١٤ تا ١٩١٩ پۆستی سەرۆکی نەخۆشخانەی شاهانەی وەرگرتووە , لە نێوان ساڵانی ١٩١٨ تا ١٩٢٠ بە پزیشک لە شارس موسڵ دامەزراوە , لەساڵی ١٩٢٢ و بەیەکەم وەزیر لە عیراق دادەنرێتکە پۆستی وەزیری تەندروستی وەرگرتووە و هەروەها لەماوەی ساڵانی نێوان تا ١٩٣١ ,سەرۆکایەتی بەرێوبەرایەتی تەندروستی عیراقی پێ راسپێردراوە , لە بەغدا جگە لە وانەبیژی پزیشکی لە کۆلیژەکانی پزیشک و مافدا , ساڵی ١٩٣١ بە بەرێوبەری گشتی بۆ دکاروباری دەرەوە و پاشان لە ١٩٣٣ پشکێنەری گشتی بۆ تەندروستی و بەرێوبەری نەخۆشخانەی شاهانە ولە ١٩٣٤ راگری کۆلیژی پزیشکی شاهانە بووە , کۆمەڵێک بەرهەمی پزیشکی و نووسینی لەسەر کۆمەڵناسی و هەیە لەوانە: دیدێکی مێژوویی و هونەری بۆ تای تیفۆئید ١٩١١ /کەمبوونەوەی دانیشتووانی لە عیراق ١٩٢٣ .لە ساڵی ١٩٢٦ .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *