مجید خدوری

1908-2007

لە مۆسڵ لەدایک بووەو قۆناغەکانی خوێندنی هەر لە شارە تەواوکردووە پاشان لە ١٩٢٨ چۆتەخانەی باڵای مامۆستایانی بەغدا , لە ١٩٣٢ بە کالۆریوسی ئەدەبیاتی لە زانکۆی ئە مریکی لەبەیرووت وەرگرتووەو دواتر دکتۆرای لە ١٩٣٨ لە ئەدەبیات لە زانکۆی شیکاگۆ وەرگرتووە,بۆکارکردنی مامۆستایەتی لە خانەی باڵای مامۆستایات گەراوەتەوە عیراق ,لە ١٩٤٥ لەوەزارەتی دەرەوەدا کاری کردووە و بۆتە ئەندامی شاندی عیراقی لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سان فراسیسکۆ , لە ١٩٤٧ و ١٩٤٨ بۆتە مامۆستای یاریدەر لە زانکۆی ئەندیانا , لە ١٩٤٩ تا ١٩٨٠ لە زانکۆی جونز هوبکنز بووە لە ١٩٧٢ -١٩٧٣ . سەردانی قاهیرەی کردووەو وەکو مامۆستا لەزانکۆی ئەمریکی لەو وڵاتە دەست بەکاربووە, لە ١٩٧٦ سەردانی بەغداو بەسرای کردووەو وانەی تێداوتۆتەوە,لە ١٩٥٧ لەدامەزرێنەرانی زانکۆی لیبی و سەرۆکی بووە, زیاتەر لە ٣٠ کتیب بە چاپ گەیاندووە لەوانە: رزگاربوونی عیراق لە ماندات ١٩٣٥ , پەیوەندی دیپلۆماتیکی نیوان ( هارون رشید ) شرلمان ١٩٣٩ , کەسایەتی عەرەبی سیاسی ١٩٨١ وهتد

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *