1955 – 2015
زمانەوان و نووسەرو شاعیر ,لە شارۆچکەی زاخۆ- عیراق هاتۆتە دونیاو لە سالی ١٩٨٠ -١٩٨١ کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی موسل تەواو کردووە ,ئەندام لە : ئەنجومەنی ناوەندی یەکیەتی ئەد یبان ونووسەرانی عیراق ,یەکیەتی ئەد یبان و نووسەرانی سریان سەند یکای رۆژنامەنووسانی کوردستان , یەکیەتی رۆنامەگەرانی جیهان ,نووسەرو سەرنووسەری چەند ین گۆڤار و ڕۆژنامە بووە .رۆلێکی گرنگی بینیوە لە وەرگێران وئاما دەکردنی پرۆگرامەکانی خوێندنی سریانی بۆ قۆناغە جیاوازەکاندا ساڵی (١٩٩٨ – ١٩٩٩ ) رۆلیکی تایبەتی گێراوە لە (بیرۆکە و ئاما دەکردن وجێبەجێ کردن ) ی بە بەرنامەی تایبەت بە ئاهەنگ گێران بە بۆنەی تیپەربوونی ١٥٠ ساڵ بەسەر یەکەم رۆژنامەی سریانی ,ڕۆلی زیاتری بینیوە لە ئاما دەکاری و سازدانی کۆنگرەی نەتەوەیی گشتی کەلدان سریان ئاشوری کە سالێ ٢٠٠٣ لە بەغدا ئەنجام درا خۆی ترخان کرد بۆبزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری , ساڵی ١٩٩٧ وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی هەلبژیردرا ,بەسەرکەوتویی وە بۆ ماوەی چەند سالێک رابەرایەتی دەزگای راگەیاندنی بزوتنەوەکەی کرد لە ساڵەکانی ٢٠٠١ -٢٠٠٦ وەزیری پیشەسازی و وزە بوو لە حکومەتی هەولێر/ عیراق بەرهەمەکانی زیاتر لە ٢٠ کتێب بەزمانەکانی سریانی وعەرەبی لەنێو فەرهنگ وکۆمەلەی شیعری ولێکۆلینەوەی زمانەوانی و چیرۆک و تاری رخنەگری لەخۆگرتووە ,تیایاندا فەرهەنگی بهرا کە عەرەبی سریانییە .





