مۆسیقای سریانی

لە بەردەوامی ڕۆڵی مێژوویی ناسراویان لەم هونەرەدا، لە سۆمەر و بابل و ئاشوورەوە، سریانیەکان ڕۆڵێکی پێشەنگى سەرەکی و گرنگیان لە هونەرە مۆسیقییەکان نواند بە هەموو جۆرەکانیدا. زۆرێکیان بەهرەداربوون، چ لە بواری دروستکردن یان ژەنینی ئامێری مۆسیقا، هەروەها ئاوازدانان و ئامادەکردنی ئاوازی مۆسیقا، هەروەها توانیان تیپی مۆسیقای گۆرانی وتن دابمەزرێنن کە بووە هۆی دەرکەوتنی ئاوازدانەر و مۆسیقاژەن و مامۆستای ئەکادیمی وەک پێشەنگ لەم بوارەدا.
زۆرێک لەو پێشەنگانە خزمەتکاربوون لە ناو کنیسە (شەماشە)، کە مۆسیقایان خوێندووە و فێری ژەنین بوون لە قوتابخانە تایبەتەکانی مەسیحی، کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە عێراقدا بەربڵاو بوون. باوکانی دۆمینیکان لە موسڵ ڕۆڵێکی پێشەنگى دیاریان هەبوو لەم بوارەدا، هەر بۆیە ناوی دیارترین پێشەنگەکان پەیوەستە بەوانەوە، لەوانە ئەسکەندەر ئەلزوغبی (١٨٣٨-١٩١٢)، مامۆستای نابینای مۆسیقا لە قوتابخانەکەیان لە موسڵ. دواتر ‌حنا عەواد، سەعید شابۆ، جەمیل بەشیر، مونیر بەشیر و ئەوانی تر سەریان هەڵدا.
مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی تیشك دەخاتە سەر دیارترین پێشەنگەکانی مۆسیقا و وگرنگترین بەرهەمەکانیان دەخاتە ڕوو.