1934_2005
یەکێکە لە دیارترین پێشەنگانی میوزیک لە سلێمانی . عوودو جلو و کەمانی دەژەند . لە سلێمانی لە دایکبووەو لە قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکانیدا خوێندوویەتی . لەژێر کاریگەری مەقامەکانی کڵیسەیی و کاریگەری باوکیدا بووە کە شمشاڵی دەژەنی , پاشان لەژێر کاریگەری میوزیک و گۆرانی کوردیدا بووە . ساڵی ١٩٥١ چووەتە ئامۆژگەی هونەرە جوانەکان لە بەغدا , پاش ئەوەی ئامۆژگەی تەواو کردووە بە مامۆستای میوزیک و سروود لە قوتابخانەکانی سلێمانی دامەزرێنراوە. بەشداری لە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی هونەری لە شارەکە کردووەو ڕۆڵێکی دیاری هەبووە . ساڵی١٩٥٥ بەشداری فیستیڤاڵی لاوانی جیهان لە ڤییەننا کردووە. ساڵی ١٩٥٦ بە هاوبەش لەگەڵ قادر دیلان و ڕەفیق چالاک تیپی میوزیکی مەولەوی دامەزراندووە . لە زانکۆی سلێمانی وانەی گوتووەتەوەو تیپی زێڕینی تێدا دامەزراندووە . سەرپەرشتی جۆقەی سروودبیژی کڵیسەی سلێمانی کردووە . تپێکی بۆ گۆرانی و میوزیک و سەما بۆ یانەی رۆشنبیری ئاشووری لە سلێمانی کردووە . زۆر خاڵاتی هونەری و ڕۆشنبیری وەرگرتووە. دەیان ئاوازی بۆ هونەرمەندانی کورد وەک قادر دیلان و قادر کابان و عومەر ڕەزاو هی دیکە داناوە . ئاوازی بۆ ژمارەیەک سروودی کوردی داناوە . دوازدە ئاوازی بۆ شانۆگەری کوردی داناوە لەوانە : پردی ئارتا , قەرەج, دکتۆر پالمەو هی دیکە . ئاوازی بۆ زۆربەی ئەو ئۆپەرێتانە داناوە کە لەسەردەمی ئەودا لە سلێمانی . نووسراوە کانی بریتین لە : نەورۆز, هەڵپەڕکێ, سەما, دیلان , سەرچنار , پیرەمەگروون, سینیۆریتا.





