گبریل ئەسعد

1907-1997

لەشاری مدیات (باشوری رۆژهلاتی تورکیا) لە دایک بووە ,پاشان جووە بۆ شاری ادنە لە ساڵی ١٩١٤ دەست بە فێربوونی زمانەکان کرد , لە کۆتابی ساڵی ١٩٢١ چووە شاری دیمەشق کە لەوێ دەستی بەیەکەم وانەی مۆسیقا کرد ,ئەمە و مۆسیقای کەنەسی سریانی بووە سەرچاوەی تێرامانی وە لە کۆتایی ببستەکان لە شاری بەیروت کاری کرد لە یەکێک لە جێشتخانەکان وەک کمان زمن وە هەر لەوێ دا دەستی کرد بە نووسین و ئاواز دانانی یەکەم گۆرانی نیشتمانی لە ساڵانی ١٩٣١ -١٩٣٦ لە فەلستین ژیا و کاری زەمەنی لەگەڵ هونەرمەندە ئاودارەکان دەکرد, وەلەساڵانی ( ١٩٣٧ -١٩٣٩ ) لە قامشلی زیا پاشان لە ساڵی ١٩٤٦ جوو بۆ حەلەب کە ماوەیەک لەوێ ژیا وە لە ساڵی ١٩٣٥ یەکەم کتێبی مۆسیقا بە زمانی سریانی بڵاوکردەوە لەزێر ئاونیشانی (لە مۆسیقای هاوچەرخمان) وە لەساڵی ١٩٥٧ قوتابخانەیەکی تایبەتی مۆسیقا دامەزراند لە قامشلی و پاش سالێک وەک مامۆستایەک دامەزرا لە بنکەی رۆشنبیری لە قامشلی وە لە ساڵانی (١٩٥٧ -١٩٧٣ ) بووە سەرۆکی بنکەی رۆشنبیری مالکیە. وەلە ساڵ١٩٧٤ کاسییتێکی بڵاوکردەوە لە قامشلی کە دوو گۆرانی لە ئاوازی خۆی بە حۆووە گرتبوو باشان لە ساڵی ١٩٧٩ چووە بۆ ئەستۆکهۆلم- سوید وە هەر لەوێ مایەوە تا کۆجی دوایی کردنی لە ساڵی ١٩٩٠ کتێبیکی بڵاوکردەوە لە ژێر ناونیشانی (مۆسیقای سوری بە درێزایی مێژوو ) بە واتای مۆسیقای سریانی دەکەێنیت.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *