1952- 1961
گۆڤارێکی مانگانەی وێژەیی بوو. بە سریانی لەلایەن کۆمەڵەی لاوانی ئاشووری لە تارانی پایتەختی ئێران لە٢ ی نیسانی ١٩٥٢ دەرچوو لە چاپخانەی حونەین چاپ دەکرا . نووسەر ئەدی الخص سەرنووسەری بوو, براکەی شاعیر جان الخص شان بە شانی نووسەرانی دیکە کاری تێدا دەکرد . گۆڤارەکە لەلاپەڕەکانی خۆیدا چامەو چیرۆک و وتاری مێژوویی شاعیرو نوسەرانی سریانی ئێران و عیراق و سووریاو تاراوگەی بڵاودەکردەوە , جگە لە هەواڵەکانی کۆمەڵە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکان و قوتابخانەکان و چاپەمەنی نوێ. گلگامش ڕۆڵیکی دیاری لە پەرەپێدانی زمان و وێژەی سریانیدا گێڕا. لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٢ پاش دەرچوونی حەفتا ژمارە ڕاوەستا.





