بێت نەهرە ین (نێوان دوو ڕووبار)

1973- تا ئێستە

گۆڤارێکی شارستانی کەلەپوورییە . یەکەمین ژمارەی لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٣ دەرچووەو هێشتە بەردەوامە . گۆڤارێکی لێکۆڵینەوەی زانستی ڕەسەنە بە زمانی عەرەبی دەردەچێت و بایەخ بە شارستانیەتی عیراقی کۆن و کەلەپووری سریانی کلدانی ئاشووری دەدات . لە کاتی خۆیدا ژمارەیەک لە کاهینە گەنجەکان لە مووسڵ دەریاندە کرد . پاش چەند ساڵێک بارەگاکەی چووە بەغدا . ژمارەی لاپەڕەکانی پتر لە سەدو بیست لاپەڕی قەوارە مامناوەندی دەبێت . خاوەن ئیمتیازی د . جاک ئیسحاقە . پێشتر ئەب یووسف حبی تا ژمارە ١١٢ سەرنووسەری بوو , پاش ئەوەی کۆچی دوایی کرد ئەب ئەلبی ئەبوونا بوو بە سەرنووسەری . دیارترین نووسەرەکانی بریتین لە : ئەب پوترس حەداد ,د. بەهنام ئەبول سووف ,د.دۆنی جۆرج , یەعقووب ئەفرام مەنسوور .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *