1926-2001
وێنەگرێکی فۆتۆگرافی بوون لەشاری موسڵ لەدایک بووە ,خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لەوێ تەواو کردووە, کاریگەر بووە بە باپیۆی لە دایکییەوە یوسف ئەلیاس سونبلکە یەکەم کەس بوو لەکۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا وێنەگری فۆتۆگرافی کردۆتە پیشەو داهێنانی تێدا کردووە ,بۆ بەغدا گوازراوەتەوەو لە شەقامی رەشید لەستۆدیۆ ئەلیاس جەموعە کاری کردووە, کە رۆژنامەو گوڤارەکانی ئەو سەردەمی عیراقی بە وێنەی بۆنە فەرمییەکان دەرخواردەدان ,پاشان لە زۆرینەی رۆژنامەکانی عیراقدا کاری کردتا گەیشتە ئەوەی ببیچتە سەرۆکی بەشی وێنەگران لە زۆربەیاندا , لەدەرەوەی عیراقدا بەشداری زور لەخوولی راهێنان کردگە بۆ لێکودۆڵینەوە لەوێنەگریی فۆتۆگرافیدا و بڕوانامەی دیپلۆمی وێنەگریی لە وڵاتی ئینگلستان و ئەلمانیاو ئیتالیا وەچەنگ هێناوە و بروانامەی ئوستادی وێنەگری جیهانی وەدەست هێناوەن , ئەندام بووە لەکۆمەڵیوێنەگرانی رۆژنامە نووسانی ئەمریکی جیهانی و لەزۆر لەکۆنگرەی وێنەگرانی فۆتۆگرافی نێونەتەوە یەکاندا بەشداری کردووە, هەر لە ساڵی پەنجاکاندا ژمارەیەکی فرەی لە وێنەی فۆتۆگرافی کەبەلگەنامەی چالاکی شانۆی عیراقییە بۆ بە جێهێشتووین ,ژمارەکی زۆریش لەکتێب و لێکۆڵینەوەو وتاری تایبەتمەندی بە هونەری فۆتۆگرافی بڵاوکردۆتەوە لەوانەش لە ساڵی ١٩٦٥ (وێنەگریی رەنگاورەنگ ).





