کلیلا د وەردی (چەپکە گوڵ )

1902-1910

یەکەمین گۆڤارە کە لە سەرانسەری عیراق دەرچووبێت و , یەکەمین چاپکراوی وەرزی سریانییە لە عیراق . مانگانە بەسێ چاپی عەرەبی و سریانی و فەرەنسی بڵاودەبووەوە. چاپی عەرەبی (کانوونی دووەم ١٩٠٢ –کانوونی دووەم ١٩٠٩ )و سریانی (ئاب١٩٠٤ –تەمووز ١٩٠٧ )و فەرەنسی (کانوونی یەکەم ١٩٠٦ –کانوونی دووەم ١٩١٠ ). سەرەتا بە (٨ ) لاپەڕەی قەوارە بچووک دەستی پێکرد پاشان وردە ژمارەی لاپەڕەکانی زیادی کرد لە دوو ساڵی دواییدا ژمارەی لاپەڕەکانی گەیشتە ٢٤ لاپەڕە . لەلایەن ئابائی دۆمینیکان بە کۆششی ئەب یووسف کالان دەردەچوو . دیارترین نووسەرانی بە عەرەبی ئەب : عەبدو لئەحەد جرجی , یووسف غەنیمە , جبرائیل قریاقۆس , باسیل بشوری, سلیم حەسوون . بە سریانی : ئەدی شیر , داود عیسا, مەرقوس دکیزرتا , ئیلیا ئۆرهینا , حەنا قریۆ بوون.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *