نوهرا (ڕووناکی )

1949-1956

گۆڤارێکی ئایینی وێژەیی کۆمەڵا یەتی بوو. مۆڵەتەکەی مانگی دوو جار بوو, بەڵام مانگانە بە زمانی عەرەبی لە لایەن بژاردەیەک لە (اخویە قلب یسوع الاقدس ) لە کلێسەی کلدان لە بەغدا لە نزیکەی ٤٠ لاپەڕەی قەوارە بچووکدا دەردەچوو. یەکەمین ژمارەی لە ٢٥ ی کانووی یەکەمی ١٩٤٩ دا دەرچوو. خاوەن ئیمیتازی شەماس ئەلیاس تۆمنا بوو , بەڕێوە بەری یەرپرس و سەرنووسەرەکەی قەشە یووسف بابانا بوو . نووسەرانی گۆڤارەکە بریتی بون لە : ڕۆفائیل بالبۆ ئیسحاق, لویس مەڕمەڕچی,یووسف یەعقووب مەسکوونی , یەعقووب سەرکیس سلێمان سائغ , حنا ڕەسام, ڕۆفائیل بیداوید, ئەفرام بدی و ژمارەیەک نووسەری ئافرەت لەوانەیش سەلیمە ئەنتۆن تلیا , رۆز ڕەسام .گۆڤارەکە لە ئاداری ١٩٥٦ ڕاوەستا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *