1901 – 1982
زانی بەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ , لە شاری موسل لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەوێ تەواوکردووە , پاشان لە ساڵی ١٩٢٠ ۆچۆتە بەیرووت بۆ خوێندنی ئامادەیی , دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لەکۆلیژی ئەدەبیات زانستەکان لەزانکۆی ئەمریکیدا بروانامەی بەکالۆریوسی لە پەروەردە وەدەست هێناوە ,لە ساڵی١٩٣٤ دکتۆرای لە فەلسەفە لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکی وەرگرتووەو لە رێکخراوی یۆنسکۆ بۆ ماوەی نۆ ساڵ کاری کردووە . لە ساڵی ١٩٥٧ بۆتە یەکەم سەرۆکی زانکۆی بەغدا و لە ١٩٥٩ گەرایەوە بۆ کارکردن لە رێخراوی یۆنسکۆ و بووە نوێنەری عیراق لەو نەتەوە یەکگرتووەکاندا ,لە ماوی ساڵانی ١٩٦٣ تا ١٩٧١ لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیرووت کاری کردووە ,لەژیانی خۆیدالە عیراق و لوبنان و وڵاتە یەکگرتووەکان چەندان نیشان وبڕوانامەی رێزلێنانی پێ بەخشراوەنلە بڵاکراوەکانیشی ئەمانەن :(بەزمانی ئینگلیزی ) پەروەردە لە رۆژهەڵاتی ناڤیندابە هاوبەشی لەگەڵ دکتۆر ئەمین بوقتەر ١٩٥٠ /پرۆژەی بەزۆر خوێندن لە عیراقدا /١٩٣٧ /عیراقی نوێ(بەزمانی عەرەبی ) بیرەوەری لەمێژووی کۆنی عەرەبدا ١٩٢٧/دیموکراسیەت و پەروردە ,قاهیرە ١٩٥٤ /لە چەندان گۆڤار و کتێبدا بە زمانەکانی ئینگلیزی و ئەلمانی و فەرەنسی توێژینەوەی هەیە .





