لویس زەنبەقە

1929_؟

ترۆمبۆن ژەن و میوزیک دانەرە لە بەغدا لە دایکبووە . ئامۆژگەی هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە , لە تیپی سەمفۆنیای عیراق میوزیک ژەن بووەو مامۆستای میوزیک بووە . بەشداری لە دانانی یەکەمین سروودی کۆماری بۆ عیراق کردووە , تەنیا هاووڵاتی عیراقشە کە بەشداری لە سروودی پاشایەتی پێشووی عیراقدا کردووە ( کە کۆلۆنێل کۆتفلید نووسیویەتی ) هەروەها پتر لە سروودی نیشتمانی دواتر لە وانەیش ( والله زمن یا سلاحی کە کمال تەویل ئاوازی بۆ داناوە پاش ئەویش سروودی نیشتمانی عیراق . وەتەنون مەددە , کە میوزیک ژەنی لوبنانی وەلید غلعیە ئاوازی بۆ داناوە) کاتێک سروودی کۆماری عیراقی نووسی هێشتە لە ڤییەننا بە شێوەیەکی ئەکادیمی دەخوێند . ئەوەی لەبارەی ئەوەرە زانراوە ئەوەیە کە لە سەرەتای حەفتاکاندا کاتێک پێشبڕگی بۆ ئاوازدانان بۆ سروودێکی نوێی نیشتمانی ڕاگەیەدرا ( سروودی کۆماری پاش کووتاکەی ساڵی ١٩٦٣ گۆڕابوو , ئەو کاتە زەنبەقە تیپی سەمفۆنیای عیراقی بەڕێوە دەبرد ) ئەو کاتە بیرۆکەی پیشبڕکێکەو بەشداری تێدا کردنی ڕەت کردەوە چونکە ئەو سروودە نیشتمانییەی بە خۆی نووسیبووی و ساڵی ١٩٥٨ بەپێی ڕای ئەو پەسەند کرابوو تەنیا بۆ یەک رژێم نەبوو بەڵکو بۆ عیراق بوو کە بوو بووە کۆمار زەنبەقە لەر ڕایەدا ڕاست بوو بۆیە سەر لەنوێ سروودەکەی پشتی پێ بەسترایەوە تا ببێتە هیما بۆ عیراقی پاش ڕووحانی دیکتاتۆریەت لە عیراق ساڵی ٢٠٠٣ .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *