1973-1984
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری مانگانەیە , لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٣ بە هەردوو زمانی سریانی و عەرەبی لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆشنبیری سریانییەوە لە بەغدا دەرچوو . ژمارەی لاپەڕەکانی لە نێوان ١٥٠ – ٢٠٠ لاپەڕەی قەوارە بچووک دەبوو . بایەخی بەدەقی شیعرو پەخشان و وتاری مێژوویی و کەلەپووری و باسی شار دەدا شان بە شانی هەواڵەکانی کۆمەڵە سریانییەکان لە عیراق . دەوڵەت یارمەتی نەدەدا بۆیە دووچاری چەندین کێشە بووەوەو پاش ئەوەی بایەخی بەدەقی شیعرو پەخشان و وتاری مێژوویی و کەلەپووری و باسی شار دەدا شان بە شانی هەواڵەکانی کۆمەڵە سریانییەکان لە عیراق . دەوڵەت یارمەتی نەدەدا بۆیە دووچاری چەندین کێشە بووەوەو پاش ئەوەی ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو لە ساڵی ١٩٨١ دا ڕاگیرا . لە ساڵانی سەرەتادا سیدا هرمز سیدا سەرنووسەری بوو پاشان هرمز شیشا کۆلا بوو بە سەرنووسەری . عابد بتی عەبدو سکرتێری نووسینی بوو . دەستەی نووسەرانیش بریتی بوون لە : مەنسوور ڕۆئیل , وەدیع حەنا کجۆ, جەمیل ڕۆفائیل , عەبدولئەحەد بنیامین , ساڵی ١٩٧٣ سەرلەنوێ بڵاوکرایەوەو تاساڵی ١٩٨٤ بەردەوام بوو تا بە یەک جاری ڕاوەستا .