1911-1978
لە موسل لەدایک بووەو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی هەر لەوێ تەواو کردووە ، بڕوانامەی matriculation ی ئینگلیزیلە کۆلیژی صفدی فەلەستینی وەدەست هێناوە ،پاشان بەکالۆریۆس و ماستەری لەشوێنەوارناسی و زمانە دێر ینەکان لە زانکۆی شیکاگۆ وەدە ست هێناوە ،لە ساڵی ١٩٣٨ گەڕاوەتەوە عیراق و وەکو وانەبێژ لە خانەی باڵای مامۆستایانی بەغدا کاری کردووە ,لەهەمان کاتیشدا کارمەند بووە لە بەرێوبەرایەتی گشتی شوێنەوارناسی لە بەغدا ,لە ساڵی ١٩٥١ بۆ١٩٥٢ ,هاوکار بووە لە دامەزراندنی بەشی شوێنەوارناسی لە کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدا , لە ساڵی ١٩٥٦ پشکنینگای شوێنەوارە دێرینەکانی پێ راسپێردراوە , لە ساڵی ١٩٥٨ بۆتە بەرێوبەری گشتی شوێنەوارەکان , لە بوارەکانی شوێنەوارناسیدا سەرپەرشتی چەندان نامەی زانکۆیی کردووە و هاوکار لە وەشاندنی گۆڤاری سۆمەردا کاری کرددوە لە پشکنینی پاشماوەکانی واست و حەسوونەو ئەریدۆو حەزەرو ئەلعەقیردا ,رێکخەری ئاودێری سەنحاریبی لە هەولێردا پشکنیوە , بەزمانەکانی عەرەب و ئینگلیزی چەندان پەرتووکی داناوە لەوانەش :
-نووسراوەکانی حەزەر ٤ بەش ,بەغدا١٩٥٥ -١٩٦٨ –ئاشوور ,بەغدا ١٩٦٠ .
-رێنمایی بۆ هاووڵاتیان شوێنەوارو شارستانیەت (٦ بەرگ- بە هاو بەشی لەگەل تەها باقر ) بەغدا ١٩٦٢ – ١٩٦٦ .
