1826-1911
ئەم شوێنەوارناسە لە شاری موسڵ لەدایک بووە , لە ماوەی ساڵانی ١٨٤٥ تا ١٨٤٧ لە هەڵکوڵینی شوێنەوارەکانی نەینەوا دا هاوکاری شوێنەوارناسی ناسراو هینری لایارد بووە .پاشان هاورێی بووە بۆ شاری لەندەن چووە و لەوێ لە زانکۆی ئیکسفۆردی خوێندووە , پاش دەرچوونیش لەگەڵ لایارد پێکەوە بۆ بەغدا گەراونەتەوە , بەشداربووە لە کنەو پشکنینی زێتر (٧١) دیوو هۆڵ لە گردی قۆینجەقدا , هەروەها لە پشکنینی پەرتووکخانە دەوڵەمەندەکەی ئاشوور کە کە (٢٥٠٠٠ )تابلۆی قوڕینی هەیە , هەروەها گای باڵداروکە لە ساڵانی ١٨٤٩ -١٨٥١ دا هەر لەم پەرتووکخانەیەشدا داستانی نبودار بە گەلگەمێش دۆزرایەوە,ساڵی ١٨٥١ دوای ئەوەی عیراقی بەجێهیشت ,هرمز رسام بە تەنیا دەستی کرد بەهەڵکۆڵین و پشکنینی شوێنەوارە دێرینەکان لەوانەش (مەسەللەی سپی) ئاشوور ناسر پالی دۆزییەوە ,هەروەها پەیکەری (خوداوەند ئەشتار ) ی دۆزییەوە کە لە شێوەی ژنێکی رووت دایە ,هەروەها لە ساڵی ١٨٧٩ دوو دەرگای برۆََََََنزی دۆزییەوە کە بۆشلیمەنسر دەگەڕێتەوە ,کۆمەڵێک دانراوی بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە لەوانەش:(ئاشوورو خاکی نەمروود ) ,(خاکە نووسراویەکان ),(بەهەشتی عەدەن ).





