عەمۆ بابا

1934-2009

وەرزشکارو راهێنەر , لەشاری حەبانیە لەدایک بووە , سەرەتای ژیانی وەرزشی وەکو پاڵەوانی عیراق بۆ ٤٠٠ م و پاڵەوانی رەسافە بۆ تۆپی سەرمێز ناسرا ,سالی ١٩٥٠ بەهرەی تۆپانێ لە یاریگای ئە لکەشاف وەدەرکەوت , لە قاهیرە بەشداری یاری نێوان عیراق و میسری کرد ,لە ١٩٥٧ یەکەم گۆلی نێونەتوەی بۆ هەڵبژاردەی عیراق دژی هەلچبژارەی مەراکیش تۆمارکرد ,دەرەنجامی پێکاندنی وازی هێناولە ١٩٦٦ رووی کردە راهێنان لەگەل َیانەی (المواصلات )ی بەغدا, مەشقی بە هەڵبژاردەی لەشکری عیراق کردووە و لە ساڵانی ١٩٧٢ تا ١٩٧٧ جامی جیهانی عەسکەری وەدەست هێناوەو لە ١٩٧٩ مەشقی بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق کردووە و لە ساڵانی١٩٧٩ بۆ ١٩٨٢ و ١٩٨٤ خەڵاتی جامی کەنداوی وەدەست هیناوەو دواتر ٣ جارلە ١٩٨٠ و ١٩٨٤ و ١٩٨٨ گەیشتووە بە کۆتاییەکانی یارییەکانی ئۆلۆمپی و وەدەست هێنانی جامی زێرینی عەرەبو خوولی یارییەکانی ئاسیا ,سەرپەرشتی قوتابخانەی تۆپی پێی یەکیتی عیراقی بۆ تۆپی پێ کردووە ,(بە پیری راهێنەرانی عیراق ) و (ئەفسانەی تۆپی عیراقی ) ناوزەد کراوە ٠

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *