هونەر وشانۆ سریانی

شانۆی سریانی پێشەنگی بزووتنەوەی شانۆگەرییە لە نیشتماندا، بەو پێیەی شاری موسڵ سەرەتای شانۆ لە عێراقدا بە خۆوە بینی ئەویش بە پێشکەشکردنی شانۆگەری (لەتیف و خۆشەبا) لە ساڵی ١٨٩٣ی زایینی، کە لەلایەن نەعوم فەتحوڵڵا سەحارەوە لە زمانی فەرەنسییەوە وەریگێڕاوە. پاشان سریانیەکان یەکەم نمایشیان بە زمانی سریانی لە ساڵی ١٩١٢ پێشکەش کرد، بە ناوی (ئەستێر مەلکتا – شاژنە ئەستەر) لە شاری ئەلقوش کە لەلایەن مەتران ئیستیفان کجۆ ئامادەکرابوو، مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی تیشك دەخاتە سەر چالاکیی شانۆیی سریانی، لە رابردوو وئێستاکە، وهەروەها نمایشی پێناسەیەکی ناساندنی دیارترین پێشەنگ وئەوانەی کە کاریگەریان هەبوولە کارەوانی شانۆی سریانی لە (دەرهێنەران، نووسەران، ئەکتەران و داهێنەران) لە بوارە جیاوازەکاندا.