1858 – 1915
رۆژنامەوان و پەروەردەگار, لەشاری خەربووت لەباکوری کوردستان لەدایک بووە , خوێندنی زانکۆی لە ئەستەنبۆل تەواوکردووە,وانبێژی لەخەربووت و ئامەد و ئەزمیر وئەنتاکیا کردووەو وەسامی دەولەتی بۆئەدەب و پلەی ئوستادی وەرگرتووە , لە ١٩١٤ لە خەربووت بە مامۆستا لە کۆلیژی فوراتی ئەمریکی دامەزراوە چاکسازیکی کۆمەڵایەتی بووەو وبانگەشەی یەکیتی نەتەوەیی , لە ١٩١٠ رۆژنامەیەک بەناوی (رێنوینی ئاشووریەکان ) ی بۆ ماوەی ٥ ساڵ دەرکردووە ,کە یەکەم رۆژنامەی نەتەوەیی بووە بەزمانەکانی ئاشووری و عەرەبی دەرچووە, کە بایەخی بەوێژەو ئایین و مێژوو و پەروەردە داوە , بانگەشەی یەکتی نەتەوەی کردووە لەرێگای بڵاوکردنەوەی زمان و رۆشنبیری ولەنێو رۆڵەکانیدا , لە قەسابخانەکەی ١٩١٥ شەهید بووە , سەرجەم دانراوەکانی کە بەزمانەکانی تورکی و عەرەبی و سریانی بوون فەتاون , خانمە نووسەری ئەمریکی (سیم ئەلس بلکاویل ) کۆی کردۆتەوە .





