گۆڤاری کۆڕی زانیاری سریانی

1975-1993

گۆڤارێکی ساڵانەی تایبەت بە لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی زمان و ئەدەب و میّژووییە . یەکەمین ژمارەی لە سالّی ١٩٧٥ لەلایەن کۆڕی زانیاری سریانییەوە بە زمانی عەرەبی دەرچووە لەگەل َ هەندێک بابەت بە سریانی و ئینگلیزی بێ ئەوەی ناوی ئەندامانی دەستەی نووسەران هەبێت . پاش ساڵی ١٩٧٩ بە ناوی گۆڤاری کۆڕی زانیاری عیراق . دەستەی زمانی سریانییەوە دەرچوو . ژمارەی لاپەڕەکانی خۆی لە ٣٠٠ تا ٥٥٠ لاپەڕەی قەوارە گەورە دەدا. لە ساڵانی دوا دواییدا پچڕ دەردەچوو تا لە ساڵی ١٩٩٣ بە تەواوەتی ڕاوەستا بیست و یەک ژمارەی لێ دەرچووە . دیارترین نووسەرەکانی بریتی بون لە : ئەندراوس صنا , زەکا عیواص , پوترس حەداد , گۆرگیس عەواد, زەیا نمروود کانوون , یووسف حبی , ئیشۆ ئەلقس عۆدیشۆ , بنیامین حەداد , بەهنام دانیال , ڕۆفائیل میناس , یەشیر تۆری .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *