یەعقووب ئۆجین

1867-1928

زمانزان و مێژوونووسی ئەدەب بووە . لە باتۆفا لە پارێزگەی نەینەوا لە دایکبووە. لە سالێ ١٨٨٥ چووەتە ئامۆژگەی کە هەنۆتی لە مووسڵ . ساڵی ١٨٨٩ بووەتە کاهین وبە مامۆستای زمانی سریانی (ئارامی) لە هردوو ئامۆژگەی کە هەنۆتی بە تریارکیو مار یۆحنا الحبیب لە مووسڵ دامەزراوە تا سالێ ١٩٠٢ . هەمان ساڵ بووەتە مەتران، لە گەڵ بەتریارکییەی کلدانیدا ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیانەوەو سەفەرکردنی بۆ ئەوروپا لێ قەدەغەکراوەو سالێ١٩٢٨ بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ شوێن بزربووە ، پاشان تەرمەکەی لە ڕووباری دجلەدا دۆزرایەوە. هەردوو زمانی سریانی و عەر ە بی باش دەزانی . دیارترین نووسراوەکانی بریتین لە :(الاصول الجلیە فی نحو اللغە الارامیە ) مووسڵ١٨٩٦ ، ڕێبەری ئارەزوومەندان لە زمانی ئارامییەکان ( فەرهنگی سریانی- عەر ە بی ) مووسڵ ١٩٠٠ ،(المروج النزهیە فی ئاداب اللغە العربیە) (ژیاننامەو هەڵبژاردەی دە قگەلی سریانی) دوو بەرگ ، مووسڵ ١٩٠٠ .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *