هزری مەسیحی

1964- تائیستە

گۆڤارێکی مەسیحی مانگانەی ڕاگەیاندنە بە عەرەبی دەردەچێت . کاهینەکانی یەسوعول مەلیک لە مووسڵ دایانمەزراندووە. یەکەمین ژمارەی ساڵی ١٩٦٤ دەرچووە. بە لاپەڕەی کەم دەستی پێ کردووە پاشان وردە وردە لاپەڕەکانی زیادیان کرد تا گەیشتنە ٤٨ لاپەڕەی قەوارە بچووک لە ساڵی ١٩٧٥ ەوە . بایەخ بە پرس و بابەتی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و ڕۆشنبیری و ئایینی دەدات . نزیکەی لە هەر ژمارەیەکیدا گۆشەیەک بۆ پێناسەی گوندە مەسیحییەکانمان تەرخان دەکات . لەساڵی ١٩٩٥ بارەگاکەی ڕۆیشتە بەغداو لەلایەن ئابائی دۆمینیکانەوە دەردەچێت . خاوەن صدر عددها الأول في عام 1964.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *