نەعووم فایەق

1868-1930

نووسەر و شاعیر و زمانزان بووە، لە دیار بەکر (لە تورکیا) لەدایکبووە. لە قوتابخانەی سەرەتایی و داواناوەندی سریانی ئەر سۆزۆکس خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٨٨٨ ەوە تا ساڵی ١٩١٢ لە بواری فێرکردندا کاری کردووە کاتێک بۆ ئەمەریکا کۆچی کردووە. زمانگەلی سریانی و عەرەبی وتورکی و فارسی و ئینگلیزی و هەندێک فەرەنسیشی زانیوە. لە دیار بەکر ڕۆژنامەی (کوکب الشرق) و لە ئەمەریکا (ما بین النهرین)ی دامەزراندووە، سەرنووسەری ڕۆژنامەی (الاتحاد) بووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. زۆربەی نووسراوەکانی لە ژیانیدا بڵاونەکراونەتەوە. گرنگترینیان بریتین لە: پێنچ کتێب سەبارەت بە وشەو زاروەی سریانی لە هەر یەکە لە زمانگەلی عەرەبی و فارسی و ئەرمەنی و کوردی و ئینگلیزی، فەرهەنگێکی عەرەبی سریانی دوور و درێژ، ئەنسکلۆپیدیای ناوداران بە سریانی، فەرهەنگی و شەگەلی یۆنانی کە لە زمانی سریانیدا بەکاردێن, گۆڵی بۆندار لە باخچەی پەندی ئارامی بە سریانی و عەرەبی. چوارینەکانی خەیامیشی بۆ سریانی وەرگێڕاوە، هەروەها کۆمەڵێک سروودی نەتەوەیی بە سریانی نووسیوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *