1918-1962
چیرۆکنووس و ڕۆماننووس و شانۆنامەنووس بووە .لە گوندی کانیکشین لە ورمێ لە ئێران لە دایکبووە .پاش چوار مانگ دوای لە دایکبوونی خێزانەکەی لە ئێران هەڵاتوون و سەرەتا لە کەمپێکی ئاوەرەکان لە باقووبە گیرسانەوە .لە قوتابخانەیەکی سەر بە کڵیسە لە بەغدا فێری خوێندن بووەو لە بەر نەداری باوکی خویندنی تەواو نەکردووە .بەڵام زمانی سریانی و ئینگلیزی و عەرە بی زانیوە .ساڵی ١٩٣٦ لەگەڵ دایکیدا کە بێوەژن بوو و لەگەڵ هەر حەوت براکەیدا چوونەتە حەبانیە بۆ ئەوەی کاربکات و براکانی بە خێو بکات پاش ئەوەی باوکی کۆچی کردووە .لە ساڵانی دوا دوای تەمەنیدا چووبووە بەغداو لەوێ کاری دەکرد .٢٤ چیرۆک و ڕۆمانی بڵاوکردووەتەوە دیارترینیان بریتین لە :دەرگە داخراوەکەمان ، بەغدا ١٩٦٢ ،مرواری لەبەردەم بەرازدا، خامیسی دڵ ئاسنین ، نەینەب و شووشنەو هی دیکە . هەروەها ١١ شانۆگەری نووسیوە هەندێکی لەسەر شانۆکانی حەبانیە نمایش کراون لەوانەیش :بڕوای خەڵتانی خوێن ،بەستەزمان ،ماڵێکی بێ ئاشتی و شتی دیکە .نووسراوی لە بواری فەلسەفەدا هەیە ، وێڕای چەند نووسراوێکی بزربوو .