مونیر بەشیر

1928-1997

لە مووسل لەدایک بووە. هەر بە منداڵی فێری عوود ژەندن بووە, پاشان ساڵی ١٩٣٩ لە ئامۆژگەی هونەرە جوانەکان عوودی خوێندووە .پاش دەرچوون لە ساڵی ١٩٤٦ لەڕادیۆی بەغدا میوزیکژەن بووە , پاشان کاتێک تەلەفزیۆن لە ساڵی ١٩٥٦ دامەزرا بوو بە میوزیکژەن و سەرۆکی تیبی میوزیکی تەلەفزێون , پاشان بووە بە سەرۆکی بەشی میوزیک بووە لە ئامۆژکەی هونەرە جوانەکان وانەی گوتووە تەوە , پاشان ئامۆژگەیەکی تایبەتی بە ئاوی ئامۆژگەی ئەهلی میوزیکی دامەزراندووە . بە سەرۆکی کۆمەڵەی میوزیکژەنانی عیراق هەڵبژێرداوە . لە هەنگاریا خوێندنی زانستی میوزیکی بەراور دکاری خوێندووەو پلەی دکتۆرای وەرگرتووە . چەند پلەو پایەیەکی بەڕێوە بردووە ئەوانە : ڕاوێژکار لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی عیراق : بەڕێوەبەری گشتی دەزگەی هونەرەکانی میوزیک لە هەمان وەزارەت , سەرۆکی لیژنەی نیشتمانی عیراق بۆ میوزیک و ئەمینداری کۆڕی عەربی بۆ میوزیک سەر کۆمکاری وڵاتانی عەرەب , جێگاری سەرۆک لە ئەنجوومەنی نیۆدەڵەتی میوزیک سەر بە یۆنسکۆ ڕاگری فەخری ئامۆژگەی میوزیکی عەرەب لە قاهیرە . مونیر بەشیر چەندین پارچە میوزیکی جوانی لە شێوەی عوود ژەندن پێشکەش کردووە کە لە کولتوورەوە هەڵیهێنجاون.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *