1932-2002
لە مووسڵ لە دایک بووە , لە قوتابخانەی شەمعوون الصفا خوێندوویەتی ساڵی ١٩٤٥ چووەتە ئامۆژگەی کەهەنۆتی یۆحنا الحبیب , لەوێ بنەما سەرەتاییەکانی میۆزیک فێربووە. ساڵی ١٩٥٦ بووەتە کاهین و لە چەند کڵیسەیەکی شاری بەغدا خزمەتی کردووە تا ئاکام لە کڵیسەی مار ئیلیا الحیری گیرساوە تەوەو تا کۆچی کردووە لەوێ ماوەتەوە. بەشداری لە کۆمەڵەی هونەرمەندانی سریانیدا کردووەو بۆ ماوەی حەوت ساڵ سەرۆکایەتی کردووە , تەرتیل و میوزیک ئایینی لە کۆلێژی بابل و لە ئامۆژگەی خۆڕۆشنبیرکردنی مەسیحی و لە خولەکان و تیپەکانی سروود گوتن لە کڵیسەو قوتابخانەو کۆمەڵەکاندا خوێندووە. بەشداری چەند کۆنگرەی کردووە , ساڵی ١٩٧٥ نوێنەری فاتیکان بوو لە کۆنگرەی میوزیکی عەرەب . ئاوازی بۆ چەند سروودی قوتابخانەیی داناوە . ساڵی ١٩٧٦ بووەتە ئەندامی لیژنەی میوزیکی نیشتمانی عیراق . بایەخی بە بەدەوامبوونی ئاوازە دێرینەکانی رێوڕەسمی کلدانی داوە بۆیە کاری بۆ رێکترکردنی گوتنیان کردووەو لە وە یشدا بایەخی بە زمانی دایک داوە کە ئەو ئاوازانەیان لەسەر دانراوەو لەوەیشدا پشتی بە ژمارەیەک لەو میوزیک ژەنانە بەستووە کە ئامێری کەلەپووری دەژەنن . نووسراوە کانی بریتین لە : شیکردنەوەی تەوافوقی دەنگی ( هەردوو ساڵی ٢,١ )/تیباق/ فۆکا(دوو بەش ) /سۆلفیجی بۆلیفۆنی / ئۆرکسترا / شێوە میوزیکییەکان / فێربوونی گیتار ژەندن (کارۆلی ) / فێربوونی ژەندنی ئەرگونی ئەلیکترۆنی (دوو بەرگە )./ سەرەتاکان و تیۆرییەکانی میوزیک .
