فۆلۆس گبریال

1912-1971

شاعیرو پەخشاننوس و وەرگێڕ بووە . لە خەرپووت (تورکیا) لەدایکبووە. بۆ ئەدەنە کۆچی کردووە پاشان چووەتە بەیرووت و لەوێ خوێندنی تەواو کردووە .زمانگەلی سریانی و عەرەبی و فەرەنسی و ئینگلیزی زانیوە .بە پلەی بەرز کۆلێژی ئەمەریکی تەواو کردووەو بووەتە بەڕێوەبەری (المیتم السریانی ) لە بەیرووت. پاشان بووەتە مامۆستا لە کۆلێژی ئەدەبیات لە زانکۆی لوبنان. بە هاوبەشی لەگەڵ کەمیل ئەفرام بوستانی زنجیرەیەک کتێبی بۆ فێربوونی زمان و ئەدەبی سریانی لە زانکۆی لوبنان . بە هاوبەشی لەگەڵ کەمیل ئەفرام بوستانی زنجیرەیەک کتێبی بۆ فێربوونی زمان و ئەدەبی سرانی لە زانکۆی لوبنان نووسیوە لە بەیرووت چاپ کراون : ئوسووڵ و خوێندنەوە ١٩٦٤ ، دەق و ڕێزمان ١٩٦٥ ، ئەدەب و ڕێزمان ١٩٦٦ ،وێژەی سریانی ١٩٦٦ ،دیوانێکی بە سریانی هەیە .بە هاوبەشی غەتاس مەقدسی ئەلیاس ڕۆمانی (پۆل و ڤرجینی ) لە فەرەنسییەوە بۆ سریانی وەرگێڕاوە ،بەیرووت ١٩٥٥ ،لە شکسپیرو لە ئەدەبی فەرەنسییەوە شیعرو بە پەخشانی وەرگێڕاوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *