فەریدو الڵا وێردی

1924-2009

لە کەرکووک لە دایکبووە . هەر بە منداڵی ئارەزووی میوزیکی کردووە و لە سەەر دەستی دایکی فێری بووە. چووەتە کۆلێژی ماف و ساڵی ١٩٤٨ تەواوی کردووەو لەو کاتەیشدا درێژەی بە خوێندن دەدا لە ئامۆژگەی هونەرە جوانەکان . پاشان چووەتە پاریس بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەکادیمی میوزیک بخوێنێت . بۆ خوێندن دەدا لە ئامۆژگەی هونەرە جوانەکان . پاشان چووەتە پاریس بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەکادیمی میوزیک بخوێنێت . بۆ خوێندنی دانانی میوزیک سەفەری مۆسکۆی کردووەو پاشان سەفەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی کردووە. مامۆستایەتی لە ئامۆژگەی هونەرە جوانەکان و ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان کردووە شان بە شانی کارکردنی لە دەزگەی گشتی ڕادیۆو تەلەڤزیۆن , لەوێش بەشداری لە دامەزراندنی یەکەمین کتێبخانەی میوزیک تایبەت بە ڕووپێوی مەیدانی کردووە . ڕەخنەگرانی میوزیک نازناوی (پێشەنگی دانەرانی میوزیک لە عیراق ) یان لێ ناوە . دۆستایەتی و برادەرایەتی لەگەڵ بەناوبانگترین میوزیک ژەن و میوزیک دانەر لە جیهاندا هەبووە , بەڵام لە عیرق هەر بەشخوراو بووە , بەڵکو لە سایەی دەستەڵاتی دیکتاتۆریدا دوژمنایەتی دەکرا لەبەر ئەوەبوو پاش شۆڕشی ١٤ ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨ ئاوازی بۆ سروودی نیشتمانی دانابوو . چەندین بڕوانامەو میداڵ و خەڵاتی لە بواری میوزیکی تیۆری و پرەکتیکیدا وەرگرتبوو . مامۆستای کەمان بوو لە ژمارەیەک لە زانکۆکان لەوانەیش زانکۆی یەرمووک لە ئەردەن . چەندین پارچەی میوزیک سەمفۆنی جوانی هەیە کە بە هۆیانەوە لە جیهاندا ناوی ڕۆیشتووە بە تایبەتی لە ئەوروپاو ئەمەریکا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *