1884-1963
لەکۆیە لەدایکبووە . وانەی زمانی سریانی و فێربوونی ئایینی مەسیحی و ئاوازی کڵیسەیی لە سەر دەستی قەشەکانی کڵیسەکانی شارەکە خوێندووە باوکی ساڵی ١٩٠٣ کۆچی دوایی کردووە پاش ئەوە چووەتە لای تەونجییەک کاری کردووە .پاشان وەک شەماس خۆی بۆ خزمەتکردنی کلیسەی مار یووسف لە کۆیە تەرخان کردووە, بەڵام ژیان و گوزەرانی بەو مووچەیە بەڕێوە دەچوو کە بە تووسەری و ژمێریاری لای تووتن چێنەکان وەری دەکرت , گۆرانی گوتنی سێوە تا چلەکان تەنیا لە ناو دۆستان و برادەران و دیوەخانەکاندا مایەوە. ساڵی ١٩٥٢ پێنج مەقامی بۆ ڕادیۆی عیراق تۆمارکرد کە بریتی بوون لە مەقامی عەجەم: سەحەر مەقامی حیجاز : کۆرلی , بەیات ئایشە گوڵ و , حیجاز: بەهارو , مەقامی شەنگ میرەم , ساڵی ١٩٥٨و١٩٥٩ بانکهێشتی سلێمانی و هەولێر کراو لەوێ ئاهەنگی جەماوەری فرەوانی سازکرد .
توانی مەقامی کڵیسەیی کە باش شارەزای بوو بەکاربهێنیت و گۆرانی لە شیعری کوردی پێ بلێتەوە . لەو گۆرانییە کوردییانەی کە لەسەر ئاوازی کڵیسەیی سریانی گوتووەتەوە گۆرانی (ئەرێ گوڵی ) کە لە سەر ئاوازی ( قوم شەبیر ) گوتوویەتییەوە کە هەر لە سەدەکانی سەرەتای مەسیحیەتەوە زانراوە . لە پەنجاکاندا زۆر گۆرانی لە بۆنەکان یان لەگەڵ تیپی باواجی لە کۆیە یان لەگەڵ تیپی مەولەوی لە سلێمانی یان لە ئاهەنگە تایبەکاندا گوتووە کە زۆربەیان لە ئاو باخ ڕێک دەخران بەڵام زۆربەی ئەو گۆرانییانە تۆمار ئەکراون تەنیا ژمارەیەکی کەمیان ئەبێت تەنانەت ئەو گۆرانییە کەمانەیش بزربوونە .
