1849-1918
یەکەمین ڕۆژنامەیە بە زمانی سریانی دەرچووبێت . لە ١ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٨٤٩ لە شاری ورمێ (ئێران) دەرچووە, ڕۆژی دەرچوونی بە جەژنی نەتەوەیی ڕۆژنامەگەری سریانی دادەنرێت .بەهاریکاری نێوان نێردەی پرۆتستانتی و گرووپێک نووسەرو ڕۆژنامەنووسی سریان لە ئێران بڵاوکرایەوە .لە ساڵانی سەرەتای دەرچوونیدا هەندێک لە نێر راوانی پرۆتستانت نووسەری بوون ,پاشان نووسەرو ڕۆژنامەنووسانی سریان بەڕێوەیان دەبرد , دیارترینیان شەمۆئیل بادل خانکالدی کە بەڕێوەبەری نووسین بوو , پاشان ئیلیا ملە باشی کە سەرنووسەری بوو. سەرەتا مانگانە بە (١٢-١٠ ) لاپەڕە هەندێک جاریش بە (١٠-٨) لاپەڕە دەدەچوو بەڵام لە ساڵی ١٨٩٧ لەوە پازدە ڕۆژ جارێک دەردەچوو . بە درێژایی تەمەنی ٦٩ ساڵەی ژمارەکانی گەیشتنە ٨٠٠ ژمارە .ساڵی ١٩١٨ لە ئاکامی یەکەمین جەنگی جیهانیدا ڕاوەستا.
