حنا پوترس

1896-1958

یەکێکە لە پێشەنگەکانی میوزیک ژەندن و میوزیک دانان لە عیراق . لە مووسڵ لە دایکبووە , میوزیکی خوێندووەو چووەتە ڕیزی تیپی میوزیکی سوپای عوسمانی . پاش ١٩١٨ بە مامۆستای میوزیک دامەزرێنراوە . ساڵی ١٩٢٣ یەکەمین جۆقەی میوزیکی سوپای بەڕێوەبرووەو ساڵی ١٩٢٥ وانەی میوزیکی لە خانەی مامۆستایان لە بەغدا گوتووەتەوە . ساڵی ١٩٣١ دیبلۆمی لە زانستی میوزیک لە بریتانیا وەرگرتووە . ساڵی ١٩٣٦ ئامۆژگەی میوزیکی لە وەزارەتی مەعاریف دامەزراندو بووە بە یەکەمین بەڕێوەبەرەی ئەو ئامۆژگەیە . ساڵی ١٩٣٦ بوو بە سەرپەرشتیاری میوزیک لە ڕادیۆی کوشکی زهوور. ساڵی١٩٤١ یەکەمین تیپی سەمفۆنیای عیراقی دامەزراندو بەڕێوەی برد . لە دانراوەکانی : سەرەتا تیۆرییەکانی میوزیک ١٩٣١ , سروودە نیشتمانی و نەتەوەییەکان ١٩٤٥ , چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئۆرکسترا لەو کتێبانەی کە چاپ نەکراون : تۆمارەکانی سروودە تەقسییەکانی کلدان ١٩٥٦ .

شەماسێکی ئینجیلی و سروودبێژیکی بەتوانا بووەو ئاوازدانەری سروودە تەقسیی کڵیسەیی کلدانی بووە, کە دوو قەوانی فۆتۆگرافی بۆ کۆمپانیای ( دەنگی هونەر ) لە ساڵی ١٩٣١ دا تۆمارکرد کە چوار سروودیان لە خۆدەکرت لەوانەیش ” کارۆزۆسا دحشا”و قەوم شبیر و سەرگوزەشتەی کیاسا . لە پارچە میوزیکەکانی : ڕۆندۆی ڕۆژهڵات (بۆکەمان و کەمان و پیانۆ ١٩٣٦ ),ڕامانی میوزیکی ( لەلایەن تیپی فوو و تیپی سەمفۆنیاوە ١٩٤١ ).

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *