جمیل بەشیر

1921-1977

لە مووسڵ لە دایک بووە , هەر لە منداڵییەوە فێری بەکارهێنانی ئامێری عوود بووە, ساڵی ١٩٣٦ چووەتە ئامۆژکەی میوزیک لە بەغدا . سروودی قوتابخانەی داناوەو وانەی میزیکی گوتووەتەوە مەقامە عیراقییەکانی نووسیوە تەوەو هەندێک لە پێشەکییە میوزیکییەکانی لە کتێبەکەیدا ( عوودو چۆنیەتی کوتنەوەی وانەی عوود ) دا بڵاوکردووەتەوە. زۆر مەقامی لەگەڵ: محەمەد گویانچی , نازم غەزالی , یووسف عومەر , عەبدولە هادی بەیاتی , عەبدو الڕەحمان خزر, زهوور حسێن , سەدیقەی مەلایە تۆمارکردووە , کارە هونەرییەکانی بریتین لە : دابەشکردنەوەی گۆرانییە میللییە عیراقییەکان و تۆمارکردنەوەیان بە دەنگی نازم غەزالی وەک : علی جسر المسیب سیبونی , گولی یا حلو , یا ابن الحمولە: خایف علیها , تالعە من بیت ابوها , ماریدە الغلوبی , فوگ النخل و شتی دیکە چەند پارچە میوزیکێکی ئاسایی داناوە لەگەڵ کۆمەڵیک دیکەی ئەکادیمیانەدا, هەروەها چەند پارچە میوزیکیکی داناوە مۆرکی چێژبەخشیان هەیە . بە کەمان و عوود یاوەری زۆربەی گۆرانبێژە عیراقییەکانی کردووە . لە ئامۆژگەی هونەرە جوانەکان لە وانەگوتنەوەی عوود دا باڵا دەست بووە, بە دەیان هونەرمەند لەسەر دەستی لەو خوێندنیان تەواوکردووە , کتێبی کۆمەڵێک سروودی نوێی قوتابخانەی هەیە ٤٦ سروودی قوتابخانەی تێدایە لەگەڵ نۆتەکانیاندا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *