1907-1969
شاعیر بووە،ساڵی ١٩٠٧ لە شاری ورمێ لە ئێران لە دایکبووە .ساڵی ١٩١٨ لە گەڵ برا گەورەکەی ئەدی الخص چوونەتە شاری تەبرێز بۆ ئەوەی بچێتە قوتابخانەی کاسۆلیکی مژدەبەرە فەرەنسییەکان و لەوێ فێری زمانی فەرەنسی بووەو باشی زانیوەو پاشان وێژەی فەرەنسی خوێندووە . زمانی ئینگلیزی و فارسی زانیوە . لە ژێر کاریگەری گەورە شاعیرانی فەرەنسادا بووەو بە بۆدلیرو ڤرلین چوێنراوە.. لە هەندێک بەرهەمەکانیشیدا بە گەورە شاعیرانی سۆفیگەری وەک شیرازی وڕوومی چوێنراوە . ناوو چالاکییەکانی جان الخص بە گۆفاری گلگامشەوە بەندە کە ساڵانی (١٩٥٢- ١٩٦١ )لە تاران دەردەچوو ،ئەو شان بە شانی یبراکەی نووسەرو مێژوونووس ئەدی الخص و ئەدیب و ئەدیب و زمانزان نەمروود سیمۆنۆ یەکێک لە دامە زرێنەرانی ئەو گۆڤارە بووە . ئەوەی جان لە هاوچەرخەکانی جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە لە سەرەتای هەموو چامەیەکیدا لە سروشت دواوە پاشان چووەتە ناو چامەکەیەوە .بە شاعیری ئاوارەو دەربەدەر ناوزەد کراوەو بەنەداری هەژاری مردووە . بەرهەمەکانی بریتین لە :دیوانی ( لە یادوەرییەکانی ئاوارەیەک )شانۆگەرییەکی سێ پاڕی ،ژمارەیەک گۆرانی منداڵان .





