پۆڵص بیداری

1974-1887

شاعیرو پەخشان نووس و زمانزان بووە . لە گوندی بیدار لە باکووری رۆِژئاوای زاخۆ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٠٠ چووەتە ئامۆژگەی مار یۆحنا الحبیب لە مووسڵ ، ساڵی ١٩١٢ کراوەتە کاهین ، لەسەرەتای سییەکاندا چووەتە سووریاو لە قامشلی و حەلەب و دیمەشق ژیاوە .ساڵی١٩٥٨ گەڕاوەتەوە عیراق و سەرەتا لە بەغدا نیشتەجێ بووەو ساڵی ١٩٦٣ چووەتە ڕیزی شۆڕشی کوردەوەو بووەتە ئەندام لە نووسینگەی ڕاپەڕاندن.پاش ١٩٧٠ گەڕاوەتەوە زاخۆو تا کۆچی دوایی کردووە لەوێ ژیاوە . زمانگەلی سریانی و عەرەبی و فەرەنسی و لاتینی و کوردی وئینگڵیزی زانیوە .نووسراوەکانی بریتین لە : (بە سریانی ) رێزمان بە پوختی ، مووسڵ١٩٢٣ ، ئەی نەتەوەی خۆشەویست ، چامەی هند ١٩٥٧ ، چامەیەک لە بارەی مار بەهنامی شەهیدو سارەی خوشکییەوە ، بەغدا ١٩٧٦ ،وتاری هەڵبژاردە ، بەغدا ١٩٧٦ ، ئەو دوو کتێبەی دوایی پاش کۆچی دوایی چاپ کراون .بە (عەرەبی) بۆمبەکەی ئەب بیداری لە نیۆان ئارامی و عەرەبیدا ، بەیرووت ١٩٣٦ ، پەرتبوونی پاشایان ، مەرگەساتێکە لە ٣ پاڕدا (دەستنووس).

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *