1887-1957
توێژەرو مێژوونووس و شاعیر بووە .لە بەرتەلە (لە پارێزگەی نەینەوا) لە دایکبووە. ساڵی١٩٢٣ لە دێر مار مەتی خوێندوویەتی . ساڵی ١٩٣١ بووەتە مامۆستای زمانی سریانی لە بەیرووت، پاشان ساڵی ١٩٣٣ ڕەوانەی هندستان کراوەو لەوێ بووەتە سیم کاهین و بۆ ماوەی ١٢ ساڵ کراوەتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی مار ئەگناتیۆسی ئەکلیریکی لە ملبار .ساڵی ١٩٤٦ گەڕاوەتەوە بەرتەلەو لە ئەکلیریکی ئەفرامیە لە مووسڵ بە مامۆستا دامەزراوە ، پاشان لە ساڵی ١٩٥٠ بووەتە مەترانی ئەبرەشییەی مووسڵ. نووسراوەکانی بریتین لە :(بە سریانی ) دیوانی (چامەی هەڵبژاردە ) حەلەب ١٩٥٩، مێژووی کڵیسەی سریانی ئەنتاکی بە دوو بەرگ ،وتارگەلی مێژوویی .بە (عەرەبی ) کتیبێک سەبارەت بە مێژووی دێرمار مەتی ، زەحلە١٩٦١، شەهیدانی حمیەری عەرەب لە بەڵگەنامە سریانییەکاندا، دیمەشق ١٩٦٦ ، ڕاستی ڕووناک لە توێژینەوە مێژووییە ئەدەبی وفەلسەفییەکاندا ، دیمەشق ١٩٧٢ ،مرواری پەخششان لە پەندی پێشنینیان ،١٩٦٩ کندی وسریانی ١٩٦٣ ، (البراهین الحسیە علی تقارچ السریانیە والعربیە ) دیمەشق ١٩٦٩ .





