1950-2011
لە شارۆچکەی حەبانیە لە دایک بووە ،سەرەتا وانەکای زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی لە زانکۆی بەغدا خوێندووە ، پاشان گوازراوەتەوە بەشی شوێنەوارناسی و ساڵی ١٩٩٥ بووە ، لە دەستەی گشتی شوێنەوارناسی کاری کردووە ، تا بووە بە بەرێو بەری گشتی موزەخانەکانی عیراق و سەرۆکی دەستەی گشتی شوێنوارناسی ،دوای رووخانی رژێمی پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٣ رۆڵیکی کارای گێرا لە پاراستنی موزەخانەی نیشتمانی عیراقی لە دزی و وێران کردن ،لە ساڵی ٢٠٠٦ سەردانی وڵاتی سوریای کرد پاشان چووە ئەمریکا ،لەوێش بووە مامۆستای رێبوار لە زانکۆکانی نیویۆرک و ستونی برۆک، ویڕای زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی زمانەکانی ئەکا دی و سریانی بەباشی دەزانێ و ژمارەیەک لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی لە بوارە تایبەتمەندیەکەدا هەیەلەوانەش : کوگا دێرینەکان لە وڵاتی میسۆپوتامیدا (١٩٨٥ ) وتە بە نرخەکان لە وڵاتی میسۆ پۆتامیادا (١٩٩٤ )ئەندازەی بیناسازی لە سەدەی شەشەمی بەر لە زایین لە گردی ئەلسەوان (١٩٩٧ ) وهی دیکەش .





