بگرس حداد

1937- 2010

لەشاری مووسل لەدایک بووە ,١٩٥٠ لە پەیمانگای شمعون الصفا کەهنوتی لە مووسل وەڕگێراوە ,درێژەی بە خوێندنی ئەلکریکی و لە زانکۆی ئەوربانیە لە رۆما ١٩٥٤ ,پلەی کەهنوتی لە رۆما بە دەستهێنا لە کۆتایی ١٩٦١ ,پلەی دکتۆرایی بەدەست هێنا ساڵی ١٩٦٤ پاشان بۆ مووسل گەرایەوە وەلە کەنیسەی (ام المعونە ) خزمەتی کرد .لە ساڵی ١٩٦٦ چووتەوە بەغدا وەدەست بە وانەووتنی کردووە لەپەیمانگای کەهنوتی (١٩٦٦ -١٩٦٨ ) . ساڵی ١٩٨٩ دەستنیشان کراوە لە لایەن بەتریک روفائیل بیداوید وەک سەرۆکی نووسینگەی بەتریکی , نابراو شارەزایی هە بوو لە زمانی ئیتاڵی و لاتینی و فەرەنسی و ئینگلیزی جگە لە سریانی و عەرەبی , چەندین گەشت لەو زمانانە وەرگێراوەتەوە بۆ زمانی عەرەبی وەکو (رحلە فیلیب الکرملی ) ,(رحلە فیدریجی ), (فنشنسو) ,( سبستیانی), و (لجان),و (دیلافالییه),و (بالبی) ,(فلاندان),و (روسو), (دوبریە),و هتد ..جگە لە نووسینی چەندین کتێب لەوانەش (التاریخ الصغیر ),و(مختصر الاخبار البیعیە),و (کنائس بغداد ودیاراتها ) ١٩٩٤ ,وە (الخواگر ) بۆ خوری داود رمو ٢٠٠٦ ,وە (الاب جبرائیل دنبو ).هەروەها پسپۆر ِ بوو لە فەهەنگۆگ کردنی چەندین دەستنووسی دێریی و کەلیسایی و تایبەت.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *