پەرتووكەکان ودەستنووسەکان

مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی لەنێو کەلوپەلەکانیدا کۆمەڵەیەکی بەنرخی پەرتووکی کۆن و دەستنووسە دەگمەنەکانی تێدایە، لە دیارترین کتێبە کۆنەکان کتێبی ئینجیلی پیرۆز کە بە هەردوو زمانی سریانی کلاسیکی وئاخاوتن کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٥٢ و لە شاری ورمێی ئێران چاپ کراوە، هەروەها کۆمەڵە ژمارەیەکی دەگمەنی گۆڤاری(إكليل الورود) لەخۆدەگرێت کە یەکەم گۆڤاری سریانی وعێراقییە کە لەلایەن باوکانی دۆمینیکانەوە لە موسڵ بە سێ زمان دەرچووە:
إكليل الورود بە عەرەبی (١٩٠٢-١٩٠٩).
إكليل الورود بە سریانی (١٩٠٤-١٩٠٧).
إكليل الورود بە فەرەنسی (١٩٠٦-١٩١٠).
بێجگە لە کۆمەڵێک لە دەگمەنەکانی تر