سەرهەڵدانی فیکری

ڕۆڵی سریانیەکان تەنها لە بەشداریکردن لە سەرهەڵدانی فیکری و زانستیدا سنووردار نەبووە بە درێژایی مێژوو بە بەشداریکردنیان لە بنیاتنانی دەوڵەتی ئەمەوی ولە سەرهەڵدانی زانستی لە سەردەمی عەباسیدا کە هەوڵ وتەقەلایاندا بە هەموو توانا ولێهاتوویی زانستەکانیان لە وەرگێڕانی زانستییە یۆنانی بۆ زمانی سریانی ئینجا بۆ زمانی عەرەبی بە بنیاتنانی تەلارێکی رۆشنبیری کە ناویان لێنابوو (بيت الحكمة) “ماڵی حیکمەت”.
لە سەردەمی هاوچەرخدا رۆلێکی دیاریان هەبوو لە بەشداریکردن لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا، بەتایبەتی لە سەرهەڵدانی فیکری وچەسپاندنی هەستی نەتەوەیی لە نێو رۆلەکانی گەلەکەماندا لە ڕێگەی نووسین و بەرهەمە فیکریەکانیانەوە و لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی فەرمانگاکانی زانستی وڕۆشنبیری وسیاسییەوە کە ئەم دامەزراوانە بەشداربوون لە چەسپاندنی ئەم هەستە و سەرهەڵدانی رۆلەکانی گەلەکەمان