یوسف بیت قلیتا

1870-1952

توێژەرو نووسەرو مێژوونووسی ئەدەب بووە . لە گوندی مار بیشۆی سەر سنووری نیۆان ئێرانی و تورکیا لە دایکبووە. لە قوتابخانەی پرۆتستانتی لە ورمێ (ئێران) خوێندوویەتی و دواتر بووە تە مامۆستا لە هەمان قوتابخانە . سالێ١٩٢٠ سەفەری هندستانی کردووەو لەویۆە بۆ مووسل گەڕاوەتەوەو لە گەل خۆیدا پیتی چاپخانەیەکی سریانی هێناوەو چاپخانەیەک و قوتابخانەیەکی دامەزراندووەو چەندین کتێبی بە بەهای چاپ کردووە. زنجیرەیەک کتێبی بە (سۆرت ) بۆ قوتابیان نووسیوە کە چەندین زانیاری سە بارەت بە ئەدیبانی سریان و هەڵبژاردە لە بەرهەمەکانیانیانی لە خۆگرتووە. نووسراوەکانی بریتین لە: مێژووی کڵیسەی ڕۆژهەڵات، کتێبی هەڵبژاردە لە بەرهەمەکانی نووسەرانی پسپۆر، میژووی ئاسووری لە سەردەمی فەرمانڕەوایانی ساسانیدا . گرنگترین شت لەوانەی لە چاپخانەکەی حۆی بڵاوی کردبێتەوە: خشتەی عەبد یەشووع سۆباوی لە مەڕ نووسەرانی سریان ،مووسڵً ١٩٢٤ ، بەهەشتی عەدن لە نووسینی عەبد یەشووع سۆباوی ، مووسڵ ١٩٢٨ ، کتێبی ژیاننامەکان، مووسڵ١٩٣٥ .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *