1945 – 2006
لە موسڵ لە دایکبووە ,لە ١٩٦٥ وە دەرچووی پەیماتگای هونەرە جوانەکان بەشی نواندن و دەرهێنانەلە ١٩٦٩ ئەکادیمیای هنەرەجوانەکانی تەواوکردووە ,ماستەری لەشانۆ وەرگرتووە لە ئینستووتی زانستی شانۆیی زانکۆی همبولت لە ئەلمانیا-١٩٧٢ ن دکتۆرانامەی لە زانستی شانۆیی لە هەمان ئینستووت وەرگرتووە لەنیوان سالانی ١٩٧٧ تا ١٩٩٧ لە چەندان زانکۆی عیراقی و عەربی و ئەلمانی وانەی وتۆتەوە ,هەر لە سالانی ١٩٧٢ تا ٢٠٠٢ لەزۆر لەکۆنگرە و فێستڤال و سیمینارە هونەرییە عەرەبی و جیهانییەکان بەشداری کردووە ,پتر لە ٧٠ کاری هونەری دەرهێناوە ,چەندان خەلاتی جیهانی و لە فیستڤالەکانی بەغداو قاهیرەو قرتاج و بەرلین وەدەست هیناوەولەبنکەی بریشت لە بەرلین نازناوی (پردی رۆشنبیریەکان ) دەسکەوتووە ,لە بەرلین لە ئەلمانیا کۆچی دوایی کرد ,لە دانراوەکانی :(هونەری ئەکتەر ) (ریگاکانی وانەبیژی نواندن ) (شانۆی قوتابخانە ) ,توێژینەوەی زۆری لە سەر شانۆ بلاوکردۆتەوە وەکو : بریشت لە عیراقدا و جەماوەر و شانۆ .عەلی جەواد تاهیر و هاینز میللەر لەسەریان نووسیوە .





