بەشیر فرەنسیس

1909 – 1994

ئەم شوێنەوارناسە لە موسڵ لە دایک بووەو خوێندنی سەرەتایی ددواناوەدی هەرلەوشارەدا تەواوکردووە لە حانەی باڵای مامۆستایان وەرگیراوەو لە ساڵی ١٩٣١ دەرچووە ، بە مامۆستای ساڵی ١٩٣٨ دامەزراوەو پاشان لە فێرکردنەوە بۆشوێنەوارناسی گوازراوە تەوە ، لە دیمەشق لە کۆنگرەی یەکەمی شوێنەوارناسی و هەروەها لە بەغداش لە کۆنگرەی ئیبن سینا بەشداربووە ،لەسەر ئا ستی هەموو عیراقدا چەندان شوێنەواری دێرین و خانووبەرەی کەڤناری پشکنیوەولە دۆسیە تایبەتیەکانی بەرێو بەرایەتی شوێنەوار لەسەر هەر بابەتێکدا تێبینی و لێکۆڵیەوەکانی خۆی تۆمارکردووەو ژمارەیەک خەڵاتی و نیشانی لە وەزارەتی مەعاریف و زانکۆ عەرەبیەکاندا پێبەخشراوە وەک ریزگرتنێک بۆهەوڵەکانی لە کێلگەی شوێنەوار ناسیدا . لە بەرهەمە چاپکراوەکانیشی : بەغدا مێژوو و شوێنەوارەکانی ١٩٥٩ ،بەغدا لەسەردەمی خەلافەتی عەباسی .گی لسترنج ١٩٣٦ (وەرگَێران ) دوورووبارەکە سبتۆن لوید ١٩٤٨ (وەرگێران ) عیراق لەسەدەی حەڤدەهەم وەکو تاڤرینیەی گەشتیار بینویەتی ١٩٤٤ (وەرگێران) داستانی گەلگەمێش و لافاو ١٩٥٠ .چمکێک لە بنەڕەتی ناوی شوێنە عیراقیەکان ١٩٥٢ .وانەکانی مێژوو ١٩٣٨ .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *