ئەنستانس ئەلکەرملی

1866-1947

زمانەوان و مێژوونووس ,لە بەغدا لەدایک بووە ,لای باوە کرملییەکان خوێندوویەتی دواتر لە قوتابخانەی الاتفاق ی کاسۆلیکی ,لەساڵی ١٨٨٦ بەردەوامی بەخوێندنەکەی داوە لە قوتابخانەی یەسوعەی لە بەیرووت , لە ١٨٨٧ پەیوەندی کردووە بە رەبانیتی کرملی لە بەلچیکا (دێری شیفرمۆن ),پاشان لە ١٨٨٩ گوازراوەتەوە مۆنبیڵیی فرەنساو تا لە ١٨٩٤ دا دانانی بە بە قەشەو گەڕانەوەی بۆ بەغداو بۆ چەندان ساڵ سەرپەرشتی کردنی قوتابخانەی باوانی کرملین ,زێاتر لە ١٢ زمانی دەزانی جگە لە رەوانبێ لەزمانی عەرەبیدا ,بەئەندام لەچەندان کۆمەلی زانستی عەرەبی و بیانی وەرگیراوەو چەندان خەڵاتی پێ بەخشراوە ,زێاتر لە هەزار وتارو لێکۆڵینەوەی نووسیوەلە گۆڤارە عیراقی و عەرەبیە جیاوازەکاندا , نزیکەی ٤٠ کتێبلەسەر ئایین و ئەدەبیات و مێژوو لە وانەش : سەرکەوتن بە نیاز لە مێژووی بەغدا ١٩١١./ هەڵەی رێزمانناسە دێرینەکان ١٩٣٢ ,/پووختەی مێژووی عیراق ١٩١٩ / فەرهەنگێکی بەناوی (المساعد ) دانا , نیو سەدە خەریکی بوو پاشان وازی لێهێنا ./ ژمارەیەک رۆژنامەو گۆڤاری دەرکرد ناو دارترینیان (لسان العرب ) ١٩١١ – ١٩٣١ .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *