جوڵا: ئامێرێکی چنینی دەستیە بۆ چنینی جگ و بەرگ بەرماڵ بەکاردێت. بۆ چگەکانی سەدەی بیستەم دەگەرێتەوە وە لەم بەشانەی خوارەوە پێک دێت.

  • أ‌-         دفە: ئامێرێکە لە دار دروست کراوە بۆ کوتانی داو چنێنراوەکان بەکاردێت بۆ کوتانی یەک لە دوای یەک.
  • شانە: شانەیەکە لە دار قامیشی دروست کراوە دەخرێتە ناو دەفەوەکە داوەکانی چنینی پیادا تێپەر دەبێت.
  • بزارە: چەند داوێکەیە شێوەی بازنەیی بەیەکتر بەستراوە لە دوولا بە دارێک بەستراوە داوەکانی چنینراوە بەرز و نزمی دەکات.
  • نەولە: دارێکی چوار گۆشەیی درێژە لە پێش چولا چەسپاوە بۆ گل دانەوەی.
  • چولەکە (طير): دارێکی لولەییە درێژە دوو داری لە شێوەی چولەکە بە داو بەسراوە.
  • دولاب: لە شێوەی بازنەییە بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە بۆ پێچانەوەی داوەکان بە شێوەی بەکرا.

فاقە: دوو داری بچووکە پێک هاتووە بە داو بە یەکەوە بەستراوە لەسەر چێنراو.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *