یۆحنا دۆلبانی

1885-1969

شاعیرو زما نزان و نووسەری ئەدەب بووە . لە ماردین لە دایکبووە و لە قوتابخانەکانیدا خوێندوویەتی هەروەها لە دێر زەعفەرانیش خوێندوویەتی .ساڵی ١٩٠٨ ئەسکیمی ڕاهیبی لەبەرکردووە. بووەتە مامۆستای زمانی سریانی و سەرپەشتیاری چاپ و بڵاوکردنەوە لە دێر زەعفەران .ساڵی ١٩١٨ بووەتە سیم کاهین .لە نێوان ئەدەنەو بەیرووت و دیمەشق و قودسداهاتوچۆی کردووەو مامۆستاو سەرپەرشتیاری بڵاوکردنەوە بووە ،بەڵام ئاکام هاتووەتەوەو لە دێر زەعفەران سەقامگیربووە .ساڵی ١٩٤٦ بە مەترانی ماردین هەڵبژێرراوە .کتێبەکانی بریتین لە :زنجیرەیەک کتێبی خوێندنەوەی سریان ،٣ بەرگ ،بنەڕەت لە ڕیزمان سریانی ١٩١٥ ، ڕۆمانی لاوی کوڕی عامووس ١٩٢٩ ، مێژووی مار گبرییل ، ژیانی یەعقووب سرووجی ،لەو کتێبانەی کە سەرپەرشتی بڵاو کردنەوەی کردوون :کۆتر لە نووسینی ئیبن عبری ، گەنجینەی ئاوازەکان ،چامەکانی ئیبن عبری ،شیعرەکانی پەرتریارک نووحی لوبنانی ١٩٥٦ ،حیکمەت ئەحیقار .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *