لەیلا تەمرەز

1900 -1992

لە شاری ئورمێ لە ئێران لەدایکبووە ،لە ورمێ خوێندوویەتی و پاشان ساڵی ١٩٢٧ خوێندنی لە زانکۆی ڕەسوولی ئەمەریکی تەواوکردووە. پاش ئەوەی مێردی کردووە بۆ ڕووسیا کۆچی کردووەو لەێ لیسانسی لە ئابووری و مێژووی کۆن وەرگرتووە . بۆ ماوەیەک لە بواری فێرکردن لە ڕووسیا کاری کردووە پێش ئەوەی لەگەڵ مێردەکەیدا بۆ ورمێ بگەڕیتەوە. شەیدای هونەرە جوانەکان بوو،(تیپی شەمیرام )ی دامەزراندووە کە تیپیکێ لاوانی میللی بواری هونەرە جوانەکان بووەو بایەخی بە سەماو هەڵپەڕکێ و گَۆرانی فۆلکلۆری داوە . نووسینەکانی بریتین لە : گوڵەگەنمی ئەدەبی ،دوو بەرگ ،کۆ کورتە چیرۆکێک ، دەیان چامەی وێژەیی کە زۆربەیان لە گۆڤاری (گلگامش )دا بڵاوکراونەتەوە ، چەند پاڕێک لە ژیانی کۆمەڵایەتی ،هەر دوازدە مانگەکە (لە ڕووسییەوە وەریگێڕاوە ) .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *