1903-1983
شاعیرو وەرگێڕو زمانزان بووە .لە (قەرەباش ) ی سەر بە دیاربەکر لە (تورکیا ) لە دایکبووە .لە دێر زەعفەران نزیک بە ماردین خوێندوویەتی . ساڵی ١٩٢٢ بۆ حەلەب کۆچی کردووەو پاشان چووەتە بەیرووت و لەوێ لە قوتابخانەی (المیتم السریانی ) بووەتە مامۆستای زمانی سریانی . پاشان چووەتە قودس و لەوێ١٥ ساڵ ژیاوە. ساڵی ١٩٥١ چووەتە قامشلی لە سووریا تا کۆچی دوایی کردووە زمانی سریانی گوتووەتەوەو کتێبگەلی قوتابخانەی نووسیوە .زنجیرەیەک کتێبگەلی قوتابخانەی بۆ فیرَکردنی زمانی سریانی لە دە بەرگدا نووسیوە .گرنگترین ئەو کتێبانە بریتین لە :ڕێزمانی سریانی ،چامەی هەڵبژاردەو چامەگەلی لەمەڕ مەی ،نواندنی مێژوویی: شرۆکینی یەکەم،ڕووخانی نەینەوا، لە سێبەری باخجە هەڵواسراوەکاندا.کتێبی مێژووی کلدۆئاشوور لە نووسینی ئەدی شیری بۆ سریانی وە رگێڕاوە ،هەروەها چوارینەکانی خەیام و هەردوو کتێبی (پێغەمبەر ) و (یەسووعی کوڕی مروڤ ) لە نووسینی جبران خەلیل جبران و،بێستانەوان لە نووسینی تاگوورو ، دەم و چاوەکان لە نووسینی میخائیل نەعیمەو گلگامشی بۆ سریانی وەرگیرَِاوە .





