پۆڵص بەهنام

1969-1916

پەخشاننووس و توێژەری ئەدەبی و وەرگێڕ بووە . لە بەغدیدا (قەرەقۆش) لە پارێزگەی نەینەوا لە دایکبووە.لە شارەکەی خۆی خوێندوویەتی و ساڵی ١٩٢٩ چووەتە قوتابخانەی دێر مار مە تی ئەکلیریکی. ساڵی ١٩٣٥ بووەتە راهیب و لە قوتابخانەی ئەکلیریکی لە زەحلە خوێندوویەتی و وانەکانی عەرەبی و فەلسەفەی تێدا تەواوکردووەو بە مامۆستای زمانی سریانی لەو قوتابخانەیە دامەزراوە پاشان بووەتە بەڕێوەبەری .گۆڤاری (الشرق ) لە ساڵی ١٩٤٦ دا دەرکردووەو پاش ڕاوەستانی ئەو گۆڤارە (لسان المشرق ) ی لە ساڵی ١٩٤٨ دەرکردووە .ساڵی ١٩٥٢ بووەتە مەترانی مووسڵ. سالی ١٩٥٩ بۆ ماوەی ساڵێک لە نیۆیۆرک خوێندوویەتی . کتێبەکانی بریتین لە : ساغکردنەوەی مێژوویی ، باخچەی ڕەیحانە،پێوەندی جەوهەری نێوان سریانی و عەرەبی،ئیبن عبری شاعیر قامشلی ١٩٦٥ ، نفحات الخزام،مووسڵ١٩٥٩ ، ڕۆمانی تیۆدۆرە ،شانۆگەری مردن لە پێناوی باوەڕدا ،کتێبی ئیسیقۆن لە نووسینی ئیبن عبری لە سریانییەوە بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە,قامشلی ١٩٦٧ ،هەروەها مێژ ووی توور عابدین لە نووسینی ئەفرام برسووم ،جۆنیە(لوبنان) ١٩٤٦ ،لەگەڵ ئەحیقاری دانا ،بەغدا ١٩٧٦ .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *