1867-1915
مێژوونووس و ساعکەرە وەی ئەدەب بووە. لە شە قڵاوەی سەر بە پارێزگەی هەولێر لە دایکبووە سالێ١٨٧٩ چووەتە ئاموژگەی مار یوحنا الحبیب لە مووسل ولە سالێ ١٨٨٩ بووەتە قەشە وپاشان لە سالێ ١٩٠٢ بووەتە مەترانی سەعرە د (کە ئێستە بووەتە ویلایەت لە تورکیا ) لە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ بە دەستی تورکەکان کوژراوە . زمانگەلی سریانی و کوردی و عەرەبی و تورکی و فەرەنسی دەزانی دیارترین نووسراوەکانی بریتین لە : قوتابخانەی بە ناوبانگی نصیبین ’ بە یرووت ١٩٠٥ ، وشە فارسییە بە عەرەب کراوەکان ، بەیرووت ١٩٠٨ ، مێژووی کلدۆ ئاشوور ، ب١ بەیرووت ١٩١٢ ، ب٢ ، بەیرووت١٩١٣ .چەند خشتە یەکی بۆ دەستنووسەکانی کتێبخانەی سەعرەد و کتێبخانەی دیر السیدە وکتێبخانەی مەترانیەی دیاربەکرو ، کتێبخانەی پەتریارکییەی کلدانی لە مووسڵ و ،مەترانیەی ماردین وکتێبخانەی فاتیکانی ریکخستووە . بەناوبانگترین کتێب کە سەغی کردبێتەوەو بڵاوی کردبێتەوە: سەرگوزە شتەی ناودارتیرن شەهیدانی رۆژ هڵات بە دوو بەرگ، مووسڵ ١٩٠٠ و١٩٠٦ ومێژووی سەعرەد بە دوو بەرگ کە لە پاترءَ لۆژیای رۆژهَەڵات لە نیۆان ساڵانی ١٩٠٧ و ١٩١٨ بڵاوکراوەتەوە .





